پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەڵمەتی پاککردنەوەی زیخ و لمی سەر شەقامەکان ئەنجامدرا.
ئەمڕۆ دووشەممە25ی ئادار، شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە،” بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانە بەهێزەی شەوی ڕابردوو، کە شاری سلێمانی گرتەوە بەشێکی زۆری لم و زیخ و گڵ شەقامەکانی گرتەوە بە تایبەت شەقامە گەشتیاریەکان”.
جەختیکردەوە، تیمەکانیان لەبەشی خزمەتگوزاری سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هەستان بە پاککردنەوە و کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک و لم و زیخی شەقامەکان کەئاستەنگی بۆ هاتووچۆی شۆفێران دروست کردبوو.