پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت بەڕێژەی %1 بەرزبووەوە و بەمەش بەرزترین ئاستی خۆی تۆمارکرد لەماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا.
بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 91 دۆلار و 25 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 87 دۆلار و 91 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەماوەی ڕابردوودا ڕاوێژکاری ئابووری سەرۆککۆماری عێراق ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەین لەمساڵدا نرخی نەوت بۆ 125 دۆلار بەرزببێتەوە.