توركیا ژمارەیەك راوێژكاری سەربازی رەوانەی عێراق كرد

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی بەرگریی توركیا راگەیاند، بە ئامانجی پاڵپشتیكردن لە سوپای عێراق و لەچوارچێوەی هاوپەیمانی ناتۆدا 25راوێژكاری سەربازیی رەوانەی بەغدا كردووە.

وەزارەتی بەرگریی توركیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی، “راوێژكارە سەربازییەكانمان لەچوارچێوەی هاوپەیمانی ناتۆدا لە پێناو پاڵپشتیكردنی سوپای عێراق، چوونەتە بەغدا”.

راشیگەیاندووە، ئەو ٢٥ راوێژكارە یەكێكیان ئەفسەرە بە پلەی عەمید، لەچوارچێوەی پەیمانی ناتۆدا ئەرك لە عێراق جێبەجێ دەكەن.

هەفتەی رابردوو وەزیری بەرگریی توركیا خولوسی ئاكار سەردانی بەغدا و هەولێری كردو لەگەڵ بەرپرسانی هەردولا دۆخ ئەمنی و پرسی دەركردنی هێزەكانی پەكەكەی لەناو خاكی عێراق لەگەڵ تاوتوێكردن.

لەبارەی سەردانەكەشەوە خوڵوسی ئاكار رایگەیاند، بەدانانی میكانیزمی گونجاو رەنگە لە قۆناغی داهاتوودا هاریكاری توركیا-عێراق و توركیا-هەولێر ببێتە هۆی كۆمەڵێك پێشهاتی زۆر گرنگ لە بارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا