سەركردەیەكی باڵای داعش لەم ناوچەیەی كوردستان دەستگیركرا

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەكە تایبەتەكانی هێزەكانی‌ سوریای دیموكرات(هەسەدە)ئەمڕۆ یەكشەممە دەستگیركردنی بەرپرسی دابەشكردنی دارایی و كۆمەكی داعشیان لە ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان و ناوچەكانی‌ تری ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەری خۆسەر دەستگیركرد.

ماڵپەڕی فەرمی هەسەدە، ئەمڕۆ دانپیانانی “محەمەد ئەحمەد كەرەز”یان بڵاكردەوە، كە تێیدا باس لەوە دەكات لە توركیاو ئیدلەب، لە باكوری رۆژئاوای سوریا، پارەی‌ بە دەست گەیشتوە و دواتر بەسەر شانەكانی داعشدا دابەشیكردوە، بە هەمان شێوە پارەشی گەیاندوەتە دەست خێزانی چەكدارانی داعش لە كەمپی هۆل.

دەستگیركراوەكە لە بنەڕەتدا خەڵكی شاری “ئەلباب”ە لە باكوری شاری حەڵەب، دۆخی مرۆیی قۆستوەتەوە و لە شاری رەقە نیشتەجێ بوە، لەوێش شانەیەكی دروستكردوە و بازرگانانی شارەكەی‌ هەراسانكردوە و لە ژێر هەڕەشەدا بەناوی زەكاتەوە پارەی لێوەرگرتون و پارەكەی گەیاندوەتە دەستی شانەكانی داعش.

لە كۆتا كاریشیدا بۆمبێكی چێندراوی وەرگرتوە بۆ ئەوەی‌ لە بەردەم یەكێك لە شوێنە بازرگانییەكاندا بیتەقێنێتەوە، بەڵام لە ئۆپەراسیۆنێكی دەستپێشخەریدا كە یەكەكانی هەسەدە ئەنجامیانداوە، دەستگیریانكردوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا