پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، ڕێوشوێنەكانی بۆ بەهێزكردنی ئاسایش لەو ناوچانەی پشتڕاستكردەوە كە لەژێر هەڕەشەی هەوڵی پاشماوەكانی داعشدان.
لیوا یەحیا ڕەسول رایگەیاند: هێزە ئەمنییەكان بە دەستێكی ئاسنین لە دژی هەر كەسێك دەوەستن كە هەوڵی زیانگەیاندن بە ئاسایشی هاوڵاتیان بدات و هێرش دەكەن.
وتیشی: هەماهەنگییەكی زۆر هەیە لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە بۆ پاراستنی ناوچە جێناكۆكەكان و ڕێگریكردن لە هەر هەوڵێكی پاشماوەكانی داعش بۆ شێواندنی دۆخی ئەمنی.
شانەی ئەمنی سوپای عێراق رایگەیاند، هێزە ئەمنییە هاوبەشەكان كاردەكەن لەسەر گەڕاندنەوەی دانیشتوانی گوندی لهێبان سەر بە ناحیەی سەرگەڕان لە باكوری پارێزگای كەركوك بۆ سەر ماڵەكانیان، دوای ئەوەی لەلایەن داعشەوە روبەڕووی هەڕەشە بوونەتەوە، بەپێی راگەیەنراوێكی شانەی ئەمنی عێراق، ناوچەكە لەلایەن هێزەكانی فیرقەی 14 ی سوپای عێراق و هێزێكی میحوەری پێنجی پێشمەرگەوە دەپارێزرێت.