قەرەداغی “كوێرانە” پشتگیری ئەردۆغان‌و ئیخوان دەكات

پۆڵەتیك پرێس: لاڤە واحید
رۆژی ١١ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ، عەلی محێدین قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی موسوڵمانان هێرشی توندی كردە سەر شەوقی عەلام موفتی میسرو وتی: ئەی موفتی دەسەڵاتخواز، ئێمە بەر لەفەتوا پێویستمان بە خواپەرستییە.

ئەو هێرشەی قەرەداغی لەدوای ئەو لێدوانەی عەلام هات، كە رایگەیاند، ٪٥٠ی نەوەی دووەم و سێیەمی مسوڵمانان لەئەوروپا سەر بە رێكخراوی “تیرۆرستی” داعشن، وتیشی: ئێمە پاساو بۆ هیچ تاوانێك ناهێنینەوە، بەڵكو ئیدانەی دەكەین و دەڵێین ئەوەی دەگوزەرێت بەتەواوەتی پێچەوانەی بنەماكانی ئیسلامە و نابێت لەسەر تاوانی تاكەكەسی كۆمەڵەی موسوڵمانان بڕیار لەسەر هەموو ئیسلام بدەین بەجۆرێك خراپ بەسەر هەموو موسوڵماناندا بشكێتەوە.

قەرەداغی سەركردەی دیاری ناو رێكخراوی نێودەوڵەتی ئیخوان موسلیمین هەوڵیدا وشەكانی عەلام بەهێرش بۆ سەر سیستمی میسر بشكێنێتەوە، هاوكات وا پێناسەی دۆخی دامەزراوە ئاینییەكانی میسری كرد، كە لەژێر رۆشنایی نەبوونی یاسا و سەركردایەتی سەربازیدا بووەتە دەزگایەك لەجیاتی خزمەتی كێشەكان بكات، خزمەتی دەوڵەت دەكات.

ئەی موفتی دەسەڵاتخواز، ئێمە بەر لەفەتوا پێویستمان بە خواپەرستییە

قەرەداغی خۆی لەراپۆرتێكی كۆمپانیای ئەمریكی سۆفان “Soufan” ، كە لە ساڵی ٢٠١٧ بڵاوكراوەتەوە، باسی لەوە كردووە روسیا زۆرترین ژمارەی ئەو چەكدارە بیانیانەی لەخۆگرتووە، كە بۆ شەڕی دژی داعش چوونەتە سوریا و عێراق بەدوای ئەویشدا سعودییە و ئوردن و تونس و فەڕەنسا یەك بەدوای یەكدا دێن.

لەكاتێكدا شەوقی عەلام لە لێدوانەكانیدا داوای ئەوە دەكات لێكۆڵینەوەی زیاتر لەسەر ئەو دیاردەیە بكرێت، كە لە ساڵی ٢٠١٦دا توێژینەوەی لەسەر كراوە و دەركەوتووە ژمارەی بیانییەكان لەناو داعشدا روو لەزیادبوونە، بەجۆرێك نزیكەی ٪٥٠ی مسوڵمانەكان، كە لە ئەوروپا دەژیان نەوەی دووەم و سێیەمی رێكخراوی چەكداری داعش بوون.

موفتییەكەی میسر باسی لەوە كرد، ناوەندە ئیسلامییەكانی دەرەوە پێویستی بەوەیە دووبارە لەڕووی راهێنان پێكردن‌و پێكهێنانەوە چاویان پێدا بخشێنرێتەوە.

هۆكاری هێرشەكەی ئەمینداری گشتی یەكێتی زانایانی مسوڵمان بەرگری كردنە لە توركیا و كۆمەڵەی ئیخوان موسلیمین

چاودێران ئاماژە بەوە دەكەن، كە هۆكاری هێرشەكەی ئەمینداری گشتی یەكێتی زانایانی مسوڵمان بەرگری كردنە لە توركیا و كۆمەڵەی ئیخوان موسلیمین، لەدوای تۆمەتباركردنی ئەنقەرە بەوەی “تیرۆرستان” داڵدە دەدات و كارئاسانیان بۆ دەكات تا بگەنە ئەوروپا.

سەرەڕای ئەوەش، كۆمەڵەی ئیخوان یەكێكە لە كۆمەڵە چالاكەكانی ئەوروپا و لەڕێی مزگەوت و كۆبوونەوەكانەوە رۆڵی گەورە لە كلتوری گۆشەگیری و جیاخوازی ئیسلامیدا دەگێڕێت، كە پێشتریش ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا هۆشداری لەبارەوە دا، ئەوەبوو لەم دواییانەدا كۆماری فەرەنسا هەوڵی زۆری دا رووبەڕووی ئەو دیاردەیە بوەستێتەوە.

ئەحەمد سوڵتان توێژەری تایبەتمەند لەبواری تیرۆری نێودەوڵەتی جەختی لەوە كردووەتەوە، كە موفتی میسر كاتێك باسی لەوە كردووە، كە نیوەی مسوڵمانان لە نەوەی دووەم و سێیەم هاوسۆزیان بۆ داعش هەیە، مەبەستی لەوانەش بووە، كە ئەگەر كاری تیرۆرستیشیان نەكردبێت بە بیر و بۆچوون هاوڕای بنەماكانی داعش بوون.

 

كۆمەڵەی ئیخوان یەكێكە لە كۆمەڵە چالاكەكانی ئەوروپا

 

ئەحمەد سوڵتان لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی ئەلعەرەب دەشڵێت: تۆڕەكانی ئیسلامی سیاسی لە وڵاتانی ئەوروپی، كە رێكخراوی ئیخوان رابەرایەتی دەكات، لەو گەنجانە پێكدێت بۆشایی ئاینییان هەیە و هیچ زانیارییەكیان لەبارەی ئیسلامەوە نییە تا بڕوایان پێبهێنێت بۆ گەڕانەوەیان بۆسەر ئایینی راستی، بۆیە بەشێوەیەكی ناراستەوخۆ ئاراستەی بیری داعشی دەكرێن، موفتی میسڕیش هەمان بۆچوونی هەبووە و لەسەر هەمان كێشە قسەی كردووە و ئەو پێیوایە ئیخوان رێكخراوێكی تیرۆرستی میسڕییە كە كار لەسەر كەمكردنەوەی هۆشیاری گەنجانی موسوڵمان لەئەوروپا دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا