لە خانەقین دوو سەربازی عیراقی کوژران

پۆڵەتیک پرێس _ نازە سەعید

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 28-8-2020 چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر گوندی شیرک لە خانەقین، دوو سەربای عێراقی لەھێرشەکەدا کوژراون.

بەرێوەبەری ئاسایشی کۆکس بە پۆڵەتیك پریسی رایگەیاند،لە گوندی شیرك  سەر بەخانەقین، ھیزە عیراقییەکان کەوتونەتە ناو کەمینیداعشەوە و شەڕو پێکدادان تائێستا بەردەوامە دوو سەربازی عیراقی لە ئاکامدا کوژران و هەشتی دیکەشیان برینداربوون

شەماڵ عەبدولرەحمان وتیشی،فرۆکەی ھێزە عێراقییەکان لە ناوچانەکانی دەوروبەری خانەقین و گوندی شیرک دەسورێنەوە بۆ ئەوەی شەڕوپێکدادانەکە کونترۆڵبکەن، بەڵام تائێستا شەڕو پێکدادان بەردەوامه

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا