دەزگای ئاسایش دەستگیركردنی باندێكی ساغكردنەوەی دراوی ساختە ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، باندێكی سێ كەسی دەستگیردەكەن كە بەنیازی ساغكردنەوەی دراوی ساختەبوون، هەروەها دەستدەگرن بەسەر بڕێك دراوی دۆلار و دیناری ساختەدا.

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند: دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لەسەر فەرمانی دادوەر لە ڕۆژی 7_7_2023 باندێكی ساغكردنەوەی دراو كە پێكهاتوون لە ( ژنێك و دووپیاو ) لەناو شاری سلێمانی و هەڵەبجە دەستگیردەكەن بەناوەكانی :
ه ، ق ، ت/ لەدایكبووی ساڵی 1981

ڕ ، ج ، م/ لەدایكبووی ساڵی 1993

خ ، ت ، ح/ لەدایكبووی ساڵی 1967

ئەوەشهاتووە، هەروەها دەستدەگرن بەسەر بڕی ( 3800 ) دۆلاری ساختە لە جۆری پەنجا دۆلاری، و ( 100,000 ) دینار چاپی عێراقی لە جۆری بیست و پێنج هەزار دیناری.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە ئێستادا بەپێی ماددەی ( 281 ) لە یاسای سزادان، ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەیان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا