سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان تایبەت بە بودجە كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە ئەمڕۆ پرۆژەیاسای بودجەی گشتی ساڵی 2021ی عێراق لەپەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت، ئەندامێكی لیژنەی دارایش دەڵێت ” پێش ئەوەی پرۆسەی دەنگدان دەستپێبكات دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆدەبنەوە”.

درەنگانێكی شەوی ڕابردوو شاندی هەرێمی كوردستان گەڕانەوە شاری بەغداو بڕیارە لەرۆژی یەك شەممەوە دەست بە گەڕێكی دیكەی بەگفتوگۆكانی پرسی بودجەو پشكی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا بكەنەوە.

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: كۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق تەنها تایبەتە دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسایی بودجە، بەڵام پێش ئەوەی ئەو كۆبونەوەیە دەستپێبكات دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان لە پەرلەمانی عێراق كۆدەبنەوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وتیشی: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی، ئه‌و بڕگه‌یه‌ لابرا كه‌ لایه‌نه‌ شیعه‌كان زیادیان كردبوو به‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر باپه‌ندی ته‌واوی رێككه‌وتنه‌كه‌ نه‌بێت ئه‌وا پشكی له‌ بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ نه‌نێردرێت، به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ستكراوه‌ به‌ جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌.

لەبارەی گۆڕانكاریكردن لە بەهای دۆلار و زیادكردنی باج لەسەر جگەرە و خواردنەوە كحولیەكان شیروان میرزا باسی لەوەكرد، نرخی دۆلار وەك خۆی دەمێنێتەوە و ئەو باجانەش كە بۆ ئەو ماددانە دانراون هیچ گۆڕانكاریەكی بەسەردا نایەت، بەڵام پێشنیازهەیە نرخی نەوت كە لە پرۆژە یاسای بودجە بە 45 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دانراوە لاببرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا