سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەمەبەستی خێرا تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی 2021 بڕیارە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان لە پەرلەمانی عێراق كۆببنەوە.

فەرمانگەی میدیایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوایكردووە ئەمڕۆ سێ شەممە دەستەی سەرۆكایەتی و سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆبونەوەیەك ئەنجام بدەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، مەبەست لەو كۆبونەوەیە گفتوگۆكردنە لە بارەی ئامادەكارییەكان بۆ پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق، وە پەلەكردن لە خێرا تێپەڕاندنی پرۆژە یاساكە.

لە ئێستادا پشكی كورد گرفتی سەرەكی بەردەم تێپەڕاندنی پرۆژە یاساكەیەو هەرێم و بەغدا نەگەشتونەتە رێككەوتنی كۆتایی.

كۆتاییەكانی ساڵی رابردو حكومەتی عێراق پرۆژەی یاسای بودجەی گشتی عێراقی بۆ ساڵی 2021 رەوانەی پەرلەمان كرد، سەرەڕای چەندین كۆبونەوەو چونی شاندی هەرێم بۆ بەغدا، بەڵام تا ئێستا رێككەوتن دەربارەی پشكی كورد لە ناو پرۆژە یاساكە نەكراوە.

لە پرۆژە یاساكەدا پشكی كوردی بەڕێژەی 12.67% دیاریكردووە، لە بەرانبەریشدا پێویستە هەرێم رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی نانەوتی رادەستی حكومەتی عێراقی بكات.

تائێستا لایەنە شیعەكان بەم بڕگەیە رازی نین، خواستیان ئەوەیە هەرێم تەواوی دۆسیەی نەوت رادەستی بەغدا بكات، هەرێمیش ئەوەی رەتكردوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا