پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فازڵ نەبی بریکاری پێشوتری وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، “داهاتی هه‌رێمی كوردستان هه‌مووی ناگه‌ڕێته‌وه گه‌نجینه‌ی حكومه‌ت، بابەتی سیاسی نییه بیانه‌وێت خه‌ڵك برسی بكه‌ن، به‌ڵام حكومه‌ت ناتوانێت هه‌موو داهاته‌كانی خۆی بۆخۆی بگه‌ڕێنێته‌وه، زۆر له داهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌ده‌ر ده‌ڕوات”.
فازڵ نەبی لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، “ئابووری هه‌رێمی كوردستان زۆر پێویستی به سه‌رچاوه‌ی دارایی تر هه‌یه، ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی تر كه هه‌یه به‌داخه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی چاكسازیه‌كی ته‌واو نه‌كراوه به‌ته‌واوه‌تی به‌شی هه‌رێمی كوردستان ناكات و ده‌بینین كه مووچەی خه‌ڵك دواده‌كه‌وێت و زۆربه‌ی زۆری پرۆژه‌كان وه‌ستاون، هیچ پرۆژه‌یه‌كی نوێ له‌ئارادا نییه”.
وتیشی، “ئه‌گه‌ر گرێبه‌ستی گازی سروشتی به‌شێوه‌یه‌ك بێت له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان بێت ئه‌وكاته سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی باشتر بۆ هه‌رێمی كوردستان په‌یدا ده‌بێت، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت به‌ته‌واوه‌تی بودجه‌ی خۆی دروست بكات، كه به‌داخه‌وه چه‌ندین ساڵه بودجه‌ی نییه”.
باسی لەوەشکرد، “ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت ئێستاش دەتوانرێت مووچه‌ی خه‌ڵك بدرێت به‌بێ دواكه‌وتن و به‌بێ فرۆشتنی گازی سروشتی به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ئیراده سیاسیه نییه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو داهاته‌كانی خۆیه‌وه نییه ئه‌وه كاره‌ساته”.
ئەوەشی خستەڕوو، “ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیراده سیاسیه‌ی كه باسمكرد له‌سه‌ر چاكسازی و پێدانی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كان به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گێڕانه‌وه‌ی پاره‌ی خاڵه‌سنورییه‌كان و له گێڕانه‌وه‌ی پاره‌ی باج و رسومات هه‌مووی بچێته‌وه ناو گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت، هه‌روه‌ها له مه‌سه‌له‌ی نه‌وت هه‌ندێك گرێبه‌ستی لاوه‌كی هه‌یه ئه‌و گرێبه‌ستانه نه‌مێنن كه هه‌ندێك خه‌ڵك تێیدا سوودمه‌نده ئه‌وه هه‌مووی واده‌كات كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داهاتێكی باشی بۆ بگه‌ڕێته‌وه ئه‌وكاته زۆر به‌ئاسانی ده‌توانێت مووچه‌ی خه‌ڵك بدات و پرۆژه‌ی تریشی پێبكات”.