ئەم میوانە گونجاون بۆ نەخۆشانی شەکرە

پۆڵەتیک پرێس

میوە پێویستە بەشێکی سەرەکی سیستمی خۆراکی هەر تاکێک بێت لە هەندێک حاڵەتی نەخۆشیدا نەبێت، کە رێنمایی نەخۆش دەکرێت زیادەڕەوی لە خواردنیدا نەکرێت.

میوەکان ئەو ڕیشاڵانەیان تێدایە کە دەتوێنەوە، دەربارەی توشبوانی شەکرەش دەتوانن هەندێک لە میوەکان بخۆن بێئەوەی ترسیان هەبێت، چونکە هەندێک جۆری میوە یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدەن و مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکەنەوە کە هۆکارێکن بۆ جەڵتەی دڵ و مێشک.

ئەم میوانە گونجاون بۆ نەخۆشانی شەکرە:

-سێو و هەرمێ، دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان.

-شلیک، ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکان، ڕیشاڵەکان و ڤیتامین سی تێدایە.

-مۆز، مۆزی تەواو پێگەیشتوو ڕێژەی شەکری زیاترە بۆیە باشترە نیو مۆز بخورێت.

-توو یان شاتووی ڕەش سوودێکی زۆریان بۆ توشبووانی شەکرە هەیە، چونکە دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانەکان.

افضل انواع الفواكه المناسبة لمرضى السكري - مجلة هي

-قۆخ، ڕێگری لە بەرزبونەوەی شەکری خوێن دەکات.

-کیوی، کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکری خوێن دەکات.

-میوە مزرەمەنیەکانی وەک پڕتەقاڵ، سندی و لیمۆ دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان، ڤیتامینەکان و پۆتاسیۆم، سوودێکی زۆریان بۆ توشبوونی شەکرە هەیە.

-گێلاس، ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە یارمەتی ڕێکخستنی ڕێژەی شەکر لەخوێندا دەدات.

لەگەڵ ئەوەی ئەم میوانە گونجاون بۆ توشبووانی شەکرە، بەڵام پێویستە بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێن و زیادەڕەوی لە خواردنیاندا نەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا