ئەم خواردنانە نابێت لە مایکرۆوەیڤدا گەرم بکرێنەوە

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکێکی ڕوسی پسپۆڕ لەبواری خۆراک یلینا سۆلۆماتینا رایگەیاند هەندێک لە خواردنەکان نابێت لە مایکرۆوەیڤدا گەرم بکرێنەوە، چونکە دەبنە هۆی زیانی تەندروستی.

پزیشکەکە دەڵێت خواردنەکانی وەک توور، چەوەندەر، کەرەوز و گێزەر کاتێک لە مایکرۆوەیڤدا گەرم دەکرێنەوە نیتراتەکەی ناویان دەگۆرێت بۆ ماددەی نترۆزامین کە ماددەیەکی شێرپەنجەییە و زیان بە مێشک و گورچیلەکان دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی ژەهراویبونیان.

جەختی لەوەشکردەوە پەتاتە و باینجان ماددەی سۆلانینیان تێدایە لەکاتی گەرم کردنەوەیاندا چالاکتر و ژەهراوی دەبن، گەرم کردنەوەی بەرهەمە شیرەمەنیەکانیش بە مایکرۆوەیڤ بەها خۆراکیەکانیان لەدەست دەدەن و بەکتریا بەسوودەکانیان دەمرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا