ئێران: ئامانجمان ئەوەیە سەرجەم سزاکانمان لەسەر لاببرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرکردایەتی ئێران جەختی لەوەکردەوە وڵاتەکەی گرنگییەکی زۆر دەدات بە دیالۆگی ڤێنا کە لەبارەی زیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی بەڕێوەدەچێت.

لایخۆیەوە غوڵام حسێن ئیسماعیلی، بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی ئێران رایگەیاند، “ئێمە زۆر جددین لەبارەی دیالۆگەکانی ڤێناوە”، وتیشی: ئامانجی کۆتاییمان لەدانوستانەکان لەگەڵ کۆمەڵەی (4 + 1) ئەوەیە سەرجەم سزاکانمان لەسەر لاببرێت و پارێزگاری لە شکۆی ئێران بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێران بە ئیرادە و پلانی ئاشکراوە چووەتە دانوستانەکانەوە و هاوڵاتیانی لێئاگادار دەکاتەوە”، وتیشی: ئێمە ئامادەبووین بەردەوامی بە دانوستانەکانی ڤێنا بدەین، بەڵام ئەوانی دیکە داوایان کرد بچنەوە وڵاتەکانیان تا تاوتوێی ئەو دۆسیانە بکەن کە لەماوەی ئەم خولەی دانوستانەکان پێشنیازکراون.

لەماوەی نێوان مانگی نیسان تا مانگی حوزەیرانی رابردوو، شەش خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆ سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بەڕێوەچوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا