پرۆژەیەک لە کەلار جێبەجێ دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی شارەوانی رایگەیاند، بە گوژمەی 482 ملیۆن دینار لە داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانیی ئەو سنوورە، پرۆژەی چاکسازیی شەقامی سەرەکی کەلار-کفری جێبەجێ دەکرێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەمەبەستی پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شارەكە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار فەرمانێكی وەزاری دەركرد بۆ خەرجكردنی گوژمەی 482 ملیۆن دینار بۆ شارەوانیی كەلار بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شارەكەدا.

سەبارەت بە سەرچاوەی گوژمەی تەرخانکراوی پرۆژەکەش، وەزارەتی شارەوانی دەڵێت، ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی (100%)ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانییە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلار، لەسەر پلانی ساڵی 2023 و بەپێی پلانی پرۆژەكان بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی چاكسازیی شەقامی سەرەكیی كەلار-كفری (جادەی ئەنفال) ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی درا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا