کارەبای هەرێمی کوردستان زیاددەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو بارانە زۆرەی لەم ماوەیەدا لە کوردستان باریوە، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێم زیاددەکات.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئەوەشی خستەڕوو، بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان، جگە لە وێستگەکانی گاز و نەوتی رەش و گازوایل، پشت بە دوو وێستگەی گەورەی کارۆئاوی دەبەستێت، ئەوانیش وێستگەی دەربەندیخان و دوکانن.

وتیشی، هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاوێکی زۆریان گلداوەتەوە و کە لە هەر چرکەیەکدا زیاتر لە 300 مەتر سێجا ئاو ڕژاوەتە بەنداوەکانەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئومێد ئەحمەد، لە ئێستادا ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان 493.43 مەترە  و ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخانیش 468.80 مەترە کە هەردوو بەنداوەکە بەشدارن لە بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا