پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
گەشتێکی فڕۆکەی هێڵی کەنداوی بەحرەین کە لە بەحرەینەوە بەرەو پاریس دەڕۆیشت، بەهۆی تێکچوونی تەندروستیی یەکێک لە کارمەندانی هێڵەکەوە ڕێڕەوی گۆڕا و بەناچاری لە هەولێر نیشتەوە.
لەوبارەیەوە فڕۆکەی هێڵی کەنداوی بەحرەینی ڕایگەیاند، هۆکاری گۆڕینی ڕێڕەوەکە تێکچوونی تەندروستی کارمەندێک بووە کە توشی جەڵتەی دڵ بووە و بەهۆیەوە لە فڕۆکەخانەی هەولێر نیشتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو کارمەندە گیانی لەدەستداوە و لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی هەولێرە و فڕۆکەکەش بەرەو پاریس بەڕێکەوتووەتەوە.