پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە مۆسکۆ.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی ئابی ٢٠٢١، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا، وتیشی کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات لەگەڵ لیژنەی هاوبەشی عێراقی و ڕوسی.
میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا نێردراوی تایبەتی ڕوسی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئەفریقا، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا لەگەڵ جێگری یەکەمی وەزیری دەرەوەی عێراق، نزار خەیروڵا لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا، باسیان لە پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان مۆسکۆو بەغدا کرد.
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند:”هەندێک پرس تاوتوێ کرا بۆ فشارخستنە سەر باشکردنی پەیوەندیەکانی نێوان عێراق و ڕوسیا، بۆ گرنگیدان بە پرسە سیاسیەکان چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەیەکی هاوبەش”.