جوتیارانی عەلوەی هەولێر خۆپیشاندان دەکەن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە بەشێک لە جوتیارانی عەلوەی هەولێر دژی داخستنی شوێنی کارەکانیان دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.

بەشێک لەو جوتیارانە دەڵێن، “تا ساڵی 2038 گرێبەستیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەیە، بەڵام حکومەت ئەوانی داوەتە دەست کۆمپانیایەک و شوێنی کارەکەی لێداخستوون”.

ئاماژە بەوەش دەکەن، ئەوان هیچ کێشەیەکیان نییە و کرێی دوکان و باج دەدەن کەچی حکومەت کارەکەی داوەتە دەست کۆمپانیایەک و ئەویش شوێنێ کارەکەی گواستووەتەوە.

ئەوەش باس دەکەن، ئەو شوێنەی بۆیان دیاریکراوە گونجاو نییە و بچووکە، لە بەرژەوەندی ئەواندا نییە شوێنەکەیان بگوازنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا