ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی کازمی و نێچیرڤان بارزانی

پۆڵەتیک پرێس

لەمیانی کۆبوونەوەی نێوان مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان تاوتوێی ژمارەیەک دۆسیەی جیاوازکرا لە دیارترینیان رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی شەنگال بوو.

رۆژی شەممە، نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێک گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و لە کۆشکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ مستەفا کازمی کۆبووەوە.

لە بەیاننامەیەکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا هاتووە، لەمیانی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر ژمارەیەک دۆسیەی جیاواز لە بوارەکانی هەماهەنگی نێوان دامودەزگاکانی دەوڵەت لە حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێم و هەوڵەکانی روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و دۆخی تەندروستی ناوچەکە کرا.

کازمی جەختی لەوەکردەوە سەردانەکانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا پەیامی دروست بۆ عێراقییەکان دەنێرێت و پشکی هەیە لە بنیادنانی متمانە و برەودان بە هەماهەنگی نێوان هەردوو حکومەت.

لەمیانی کۆبوونەوەکەدا کازمی ئاماژەی بەوەکرد بەمزووانە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا