سەربازێکی دیکەی فەڕەنسا لە عێراق کوژرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆماری فەڕەنسا (ئیلیزێ) رایگەیاند، سەربازێکی هێزی پەڕەشووتەوانی فەڕەنسا لەکاتی بەجێهانی ئەرکێکی سەربازی لە ئۆپراسیۆنێکی پاڵپشتی هێزەکانی عێراق لە دژی تیرۆرستان کوژراوە.

سەربازەکە ناوی نیکۆلاس مازیێرە و لە کەتیبەی تایبەتی هێزەکانی دژە تیرۆری فەڕەنسایە لە عێراق، دوێنێ دوو شەممە لەکاتی ئۆپراسیۆنێکی دژی تیرۆرستان کوژرا.

ئیمانیوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هاوخەمیی و سەرەخۆشی خۆی بۆ کەسوکاری سەربازە کوژراوەکە دەربڕیووە.

نیکۆلاس، سێیەمین سەربازی فەڕەنسایە لە ماوەی ١١ رۆژی رابردوودا لە شەڕی ژی تیرۆرستان کوژرابێت. پێشتر لە 21و 18ی ئابی ئەم مانگە، دوو سەربازی دیکەی فەڕەنسا لە کاتی مەشق و ڕاهێنانی ئۆپراسیۆنێک و دووەمیشیان لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەست دا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا