هەڵوێستی نوێی حکومەتی عێراق لەبارەی دامەزراندنی کۆمپانیای نەوتی هەرێم

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، “وەزارەتی نەوت خوێندنەوە بۆ پێشنیازی دامەزراندنی دوو کۆمپانیای نەوت لە هەرێمی کوردستان دەکات لە حاڵەتێکدا گەر بە فەرمی لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە ئاگادارکردنەوەی بەدەست بگات”.

ئەمڕۆ یەکشەممە ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، “تا ئێستا هیچ ئاگادارییەکی فەرمیمان لە حکومەتی هەرێمەوە بەدەست نەگەیشتووە لەبارەی ئەم دۆسیەیە”. وتیشی، “ناتوانین لە بڵاوکراوەی ڕاگەیاندنەکانەوە هەڵوێست وەربگرین”.

باسی لەوەشکرد، “ئەو کاتەی حکومەتی هەرێم ئاگاداری کردینەوە، خوێندنەوە بۆ پێشنیازەکە دەکەین تا بزانین دەگونجێت لەگەڵ یاسا و دەستوری عێراق و یاساکانی دادگای فیدڕاڵی؟ یاخود ئایا گونجاوە لەگەڵ دەسەڵات و توانای فیدڕاڵی؟ دوای ئەوانە هەڵوێستی فەرمیمان دەبێت”.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی هەینی 17ی حوزەیران حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەوڵ بۆ دامەزراندنی دوو کۆمپانیای نەوت و غاز دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا