پەرلەمان بۆ دەنگدان بە چەند پرۆژە یاسا و پێشنیازە یاسایەك كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجام دەدات و بڕیارە چەند پرۆژە یاسا و پێشنیازە یاسایەك بخاتە دەنگدانەوە.

لە راگەیەنراوێكی پەرلەمانی كوردستاندا هاتووە : دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بڕیاریدا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (18)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە كاتژمێر (1)ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی8/7/2021 بەمشێوەیە بێت:

* دەنگدان لەسەر ئەم پێشنیاز و پڕۆژە یاسایانەی خوارەوە بەپێی حوكمی ماددەكانی (90، 91، 93، 96، 97) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق.

1/ پێشنیازو پڕۆژە یاسای (هەمواری یەكەمی ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت ژمارە (22)ی ساڵی2011 لە هەرێمی كوردستان-عێراق )

2/ پرۆژەیاسای (بەركاركردنی یاسای رەسمی پولی عێراق ژمارە (71)ی ساڵی 2012 لەهەرێمی كوردستان-عێراق).

3/ پرۆژەیاسای (بەركاركردن و هەمواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردوو كەرتی تایبەت و تێكەڵاو ژمارە (20) ساڵی1998ی هەمواركراو).

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا