قوباد تاڵەبانی: سەرچنار جوانتر دەکەین و دەیگەڕێنینەوە سەردەمی خێزانیی جارانی سلێمانی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد، سەرچنار جوانتر دەکەین و دەیگەڕێنینەوە سەردەمی خێزانیی جارانی سلێمانی.

ئەمڕۆ دووشەممە19ی شوبات، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند،” سەرچنار جوانتر دەکەین و دەیگەڕێنینەوە سەردەمی خێزانیی جارانی سلێمانی، گرنگی زیاتر بە پڕۆژە گەشتیارییەکان دەدەین و پاڵپشتیی و هانی زیاتری وەبەرهێنەرانمان دەدەین روو لەم کەرتە بکەن”.

ئاماژەی بەوەکرد، “لەکۆبوونەوەمدا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی، پلانمان داناوە هەموو ئاسانکارییەک پێشکەش بکەین”.

جەختیکردەوە،” لەهەمانکاتدا بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ پەرەی زیاتر بە «گەشتوکاڵ» دەدەین وەک کەرتێکی نوێی ئابوریمان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا