دەنگۆی داخستنی باڵوێزخانەكان نرخی دیناری عێراقی نزمدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
نرخی دیناری عێراقی بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی دابەزینی لەبازاڕەكان تۆماركرد، ئەوەش بەكاریگەری داخستنی باڵوێزخانەی وڵاتان لەبەغدا.

رۆژی سێ‌ شەممە 29ی ئەیلوول لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی هەر 123.300 دینارێكی عێراقی بە 100 دۆلار ئەمریكی مامەڵەی پێوەكراوە.

تۆماركردنی ئەو نرخە لەكاتێكدایە رۆژانی رابردوو نرخی 122.900 دیناری عێراقی بەرانبەر 100 دۆلاری ئەمریكی بووە.

چەند رۆژێكە دەنگۆ هەیە، كە ئەمریكاو وڵاتانی تری ئەوروپا باڵوێزخانەكانیان لەشاری بەغدا دادەخەن، ئەوەش بەهۆی ئەو مەترسییانەی لەسەر باڵوێزخانەكانیان لەناوچەی سەوز هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا