گەشت‌و گوزاری هەرێم سزای ئەو شوێنانە دەدات نرخ گران دەكەن

پۆڵەتیك پرێس:
سەرۆكی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێمی كوردستان دەڵێت: راستەخۆ چاودێری رەوشی گەشتیاری دەكەن، هەر شوێنێكی گەشتیاری نرخ گران بكات لەسەر گەشتیاران سزای دەدەن.

ئەمەل جەلال، سەرۆكی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لە سەیرانگای دوكان رایگەیاند: لە سەیرانگای دوكان تا نیوەڕۆ زیاتر لە 50 هەزار سەردانی سەیرانگای دوكانیان كردووە و بۆ زیاتر لە 10 هەزار كەسیش سەردانی ناوەندی پارێزگای سلێمانیان كردووە.

ئەمەل جەلال راشیگەیاند، تیمەكانمان سەردانی شوێنە گەشتیاریەكان دەكەن چاودێری رەوشی گەشتیاری دەكەن، هەر خاوەن كەپرێك یان شوێنێكی گەشتیاری نرخ زیاد بكات سزا دەدرێت.

رۆژی یەك شەممە 21ی ئادار ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیان بە مەبەستی گەشت و سەیران چونەتە دەرەوە و روویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان كردووە.

چەندین رووداوی نەخوازراویش لە ناو سەیرانگاكان روویانداوە وەك رووداوی هاتووچۆ و خنكانی گەشتیار و پێوەدانی دووپشك و نەوت خواردنی منداڵان لە سەیرانگاكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا