وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئاگادارییەکی بۆ سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکانى ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە23ی ئادار، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە،” ئاگادارى سەرجەم سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان دەکات، کە دانیشتوى ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمى کوردستانن و پار ساڵ لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆدیان وەرگرتووە، پێویستە لە ئەمڕۆوە فۆڕم بۆ دامەزراندنیان پڕبکەنەوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەى بیست و یەک رۆژ فۆڕمى ئەلیکترۆنى هاوپێچ پڕبکەنەوە بۆ ئەوەى دەرفەتى دامەزراندنیان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەدەست نەچێت.

ڕوونیکردەوە، بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە پڕکردنەوەی فۆرمەکە، سەردانی ماڵپەڕی فەرمی ئەنجومەنی راژەی گشتی عێراقى بکەن.

https://iraqi-fpsc.gov.iq/?fbclid=IwAR3xOPMAbWPwt3vgk6tbnJx5ZwcbT3P9XY7n2FeELWbzhUxyp2_r-CrmAPs

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە کلیک لەم لینکە بکە:

https://submit2-2024.iraqi-fpsc.gov.iq/?fbclid=IwAR0FOL3SE6HqaJ9HHRjFq34KhkUAkzDQva-d1ajAFuE5WtFiJ_rmkTwY7qo

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا