پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا، ئاماری گیان لەدەستدان و بریندارانی بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان و تورکیای راگەیاند.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی ئەردۆغان بڵاویکردەوە، تا ئێستا بەهۆی بومەلەرزەکەوە 912 کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج هەزار و 383 کەسی دیکەش بریندارن.
ئەوەشی ئاشکراکرد، زیاد لە دوو هەزار کەس هێشتا لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا ماون و لانیکەم دوو هەزار و 800 باڵەخانە ڕووخاون.
باسی لەوەشکرد، نۆ هەزار کارمەندیان بۆ ڕزگارکردنی هاوڵاتییان ناردووەتە ناوچەکە و بە هەموو دەزگاکانیانەوە کەوتوونەتەکار بۆ ڕزگاکردنیان.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە چەند بومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچە و شارە جیاجیاکانی باکووری کوردستان و تورکیای هەژاند و بەردەوام ئاماری قوربانیان لە بەرزبوونەوەدایە.