نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی28ی تەمموز، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەسەروو 83 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەری ئۆیڵ پرایز، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 83 دۆلار و 96 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 79 دۆلار و 89 سەنت لە بازاڕەکانت جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەدوای بڕیاری خۆویستانەی عێراق، ڕوسیا، سعودیە، ئیمارات، جەزائیر، کویت و عومان لەبارەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوت، بەمەبەستی سەقامگیرکردنی نرخەکەی لە بازاڕەکانی جیهاندا، نرخی نەوت بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا