پەرلەمانی دەرەوە نامەیەکی ئاڕاستەی حکومەتی عێراق کرد

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی پەیوەندیەکانی پەرلەمانی دەرەوە، ئەمڕۆ هەینی نامەیەکی بۆحکومەتی عێراق نارد، سەبارەت بە لوتکەی کۆبوونەوەکان نارد، کە بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بەبەشداری چەند سەرکردەیەکی جیاجیای ناوچەکانی جیهان ئەنجام بدرێت.

موختار موسەوی ئەندامی لیژنەکە وتی”حکومەتی عێراق پێویستە ئامانج و ئەجێنداکانی کۆبوونەوەی لوتکەی عێراق زیاتر ڕوون بکاتەوە، کە لەکۆتایی ئەم مانگەدا ئەنجام دەدرێت، هەروەها پێویستە حکومەت ڕێگە بدات پەرلەمان بەشداری بکات لەم کۆبوونەوە نێودەوڵەتیانە”.

موسەوی وتیشی”پشتیوانی هەموو هەنگاوەکانی عێراق دەکەین کە یارمەتیدەرە بۆکرانەوەی عێراق لەگەڵ وڵاتان، بەڵام پێویستە عێراق سەروەری خۆی بپارێزێت، بەرژوەندیەکانی ناوخۆی خۆی لەسەرو هەموو بەرژەوەندیەکانەوە دابنێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا