ئەردۆغان: هێرش دەکەینە سەر ڕۆژئاواو ڕەزامەندی هیچ وڵاتێکیش وەرناگرین

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی تورکیا، ئاشکرایکرد، پیلانیان هەیە بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوایی کوردستان بەبێ ئەوەی ڕەزامەندی لە هیچ وڵاتێک وەربگرن.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی وڵاتی تورکیا ڕایگەیاند، “هێرش دەکەینە سەر ڕۆژ ئاوای کوردستان و ڕەزەمەندی هیچ کەسێک و هیج وڵاتێکیش وەرناگرین و ئامادەکاری تەواومان کردووە”.

هاوکات ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کۆبوونەوەی نێوان وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگی لاڤرۆڤ لەگەڵ مەولود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا گفتوگۆ کرا سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و چاوشئۆغلو ئاماژەی بەوەدا دەیانەوێت هێرش بکەنە سەر سەرجەم ڕێکخراوەکان لە سوریا، بۆ ئەوەی یەکپارچەیی خاکی سوریا بپارێزن.

لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان مەترسی زۆر لەسەر باکوری سوریا دروست دەکات و قەیرانی مرۆیی لێدەکەوێتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا