زانكۆی سلێمانی: خوێندنی ئەلكترۆنی لەئاستی داخوازی ئێمەدا نییە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی لەبارەی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنەوە رایگەیاند، لە پێناو پاراستنی تەندروستی خوێندكاران بەشێوەی ئەلكترۆنی دەست بە پرۆسەی خوێندن دەكەنەوە.

زانكۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوانیش وەك مامۆستایانی زانكۆ بەدەرنین لە كێشەو گرفتەكانی قەیرانی دارایی بۆیە هەست بەباری ناهەمواری خوێندكاران دەكەن لە دابینكردنی هێڵی ئینتەرنێت و كۆمپیوتەر.

ئەوەش دەخەنەڕوو، ئەوان لە هەموو كەس زیاتر ئاشنان بەوەی كە خوێندنی ئەلكترۆنی بەتەواوی لەئاستی داخوازی ئەوانیشدا نییە.

دەشڵێن، “بەڵام لەنێوان دوو بەرداشدا (پەتای كۆرۆنا) و (قەیرانی دارایی) و لە ململانێی نێوان دوو مافدا (مافی خوێندن لە كەمپەس) و (مافی سەلامەتی و تەندروستی)، لەپاش چەندین كاتژمێر وچەندین كۆبوونەوە پشت بەست بەڕێنماییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی كە جەخت دەكاتەوە لە خوێندنی ئاوێتە (خوێندنی ئەلیكترۆنی وخوێندنی ناو كەمپەس) دەست بەخوێندن دەكەینەوە”.

ئەو راگەیەنراوەی زانكۆی سلێمانی دوای ئەوە دێت رۆژی چواری ئەم مانگە بەشێك لە خوێندكارانی ئەو زانكۆیە گردبوونەوەو لە بەیاننامەیەكدا كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی زانكۆكەیان كردبوو، خوێندنی ئەلكترۆنیان رەتكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا