چوارکەس بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر ژنێک دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، چوار تۆمەتباریان دەستگیركردووە، بە تۆمەتی ئەوەی   ژنێكیان هەڵخەڵەتاندووەو دەستدرێژییان كردۆتە سەری.
ئەمڕۆ دوو شەممە 4ی نیسان پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، چوار  تۆمەتبار ،لەسەر سكاڵای ژنێك دەستگیركراون كە دەستدرێژیان كردبووە سەری .
دوای ئەوەی ژنێك سكاڵای تۆماركرد لەسەر چەند كەسێك كە دەستدرێژییان كردۆتەسەر، لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆوە توانرا چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێت، كە یەكێك لەتۆمەتبارەكان ژنەكەیان هەڵخەڵەتاندووەو بردویانە بۆ باخێك لەسنوری بەكرەجۆ و لەوی تۆمەتباران دەستدرێژییان كردۆتەسەر .
لەئێستاداشدا تۆمەتباران ( ر ، ف ، ح لەدایكبووی 1994 )،(ه ، م ، ع لەدایكبووی 1994 )،(أ ، ف ، ر لەدایكبووی 1988 )،( ب ، ص ، م لەدایكبووی 1988 ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا