پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەنجومەنی دادوەری بڕیاریدا بە دامەزراندنی دادگای تایبەت بە بازرگانی.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پاش هەوڵ و داواكاری بەردەوامی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ كردنەوەی دادگای تایبەتی بازرگانی، بەپێی نوسراوی فەرمی ئەنجومەنی دادوەری كە لە بەیانی ژمارە (1)ی ساڵی 2022، دەرچووە بڕیاردرا لە سەرجەم دادگا بەراییەكاندا دادگای تایبەت بە بازرگانی بكرێتەوە.
لە بەیانەكەدا هاتووە لەبەر بەرژوەندی گشتی و بە پشت بەستن بە حوكمی ماددە 22 لە یاسای دەسەڵاتی دادوەری ژمارە 23 ساڵی 2007 بڕیاردراوە بە پێكهێنانی دادگای بەرایی لە هەر چوار ناوچەكانی تێهەڵچوونەوە لە (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركوك و گەرمیان)، بە ناوی (دادگای بەرایی تایبەت بە بینینی داواییەكانی بازرگانی)، بەپێی بڕیارەكە دادگاكان تایبەتن بە بینینی ئەم داواكاریانە:
1_ داواكانی بازرگانی كە یەكێك لەلایەنەكانی داوا بیانی بێت.
2_ ئەو ناكۆكیانەی پەیوەستە بە گرێبەستەكانی وەبەرهێنان كە مۆڵەتیان لەلایەن دەستەی وەبەرهێنان وەرگرتووە بەپێ یاسای وەبەرهێنان ژمارە 4ی ساڵی 2006 لە هەرێمی كوردستان.
3_ ئەو داوایانەی پەیوەستن بە هێما بازرگانییەكان (العلامات التجاریە).
4_ دادوەری بە پەلە و فەرمان لەسەر داواكارییەكان (القضاء المستعجل و اڵاوامر علی العرائض)،تایبەت بەو بابەتانەی پەیوەندییان بەو تایبەتمەندیەكانی كە لە بڕگەی (1و 2و3)ی سەرەوە هاتووە.