پاپا فرانسیس: نابێت ناوی خودا بۆ كوشتن و تیرۆر بەكاربهێنرێت

پۆڵەتیك پرێس

پاپای ڤاتیكان رایگەیاند، پێویستە لە عێراق فرەیی ئاینی و نەتەوەیی پارێزراو بێت و بەهەموانەوە كار بۆ پێكەوە ژیان بكرێت، دەشڵێت، “نابێت ناوی خودا بۆ كوشتن و تیرۆر بەكاربهێنرێت”.

پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان لە یەكەم وتاری خۆیدا دوای گەشتنی بۆ عێراق رایگەیاند، پێشتر عێراق رووبەڕووی جەنگی تایفی زۆر بوەتەوە ئەوەش زیانی گەورەی پێگەیاندووە، بەڵام بە هەموو لایەكەوە دەبێت كۆتایی بەو جەنگانە بهێنرێت و چەكەكان بێ دەنگ بكرێن.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو جیاوازیانەی لە عێراقدا هەیە لە بری ململانێ پێویستە ببێتە هۆی پێكەوە ژیان و نابێت كەس هەست بەوە بكات هاوڵاتی پلە دووە، پێویستە بەجۆرێك كار بكرێت كە بەهەموانەوە بەسەر ناكۆكییەكاندا زاڵ ببن.

وتیشی، “بەداخەوە ئێزدییەكان بەهۆی ئاینەكەیانەوە روبەروی تیرۆر بونەوە، پێویستە هەموو گروپ و ئاینەكان دانیان پێدا بنرێت و رێز لە بیروباوەڕیان بگیرێت”.

پاپا فرانسیس ئاماژەی بەوەكرد، ئاین بە سروشتی خۆی وایە كە دەبێت بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی بێت و نابێت ناوی خودا بۆ كوشتن و كاری تیرۆریستی بەكاربهێنرێت.

وتیشی، “سڵاو بۆ هەموو شوێنكەوتوانی گشت ئاینەكان دەنێرم، پاراستنی مافەكانی گشت لایەك تەنها ئاشتی یە”.

هاوكات سوپاسی دەسەڵاتدارانی عێراقی كرد بۆ ئەو پێشوازیە گەورەیەی كە لێیان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا