ناتانیاهۆ: ترەمپ نەبوایە پرۆسەی ئاشتی بەدینەدەهات

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و وەزیرانی دەرەوەی ئەمریكاو بەحرێن لە ئیسرائیل كۆبونەوەو ناتانیاهۆش رایگەیاند، ترەمپ نەبوایە پرۆسەی ئاشتی بەدینەدەهات.

دوای كۆبونەوەكەی نێوان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، سەرۆك ترەمپ رۆڵی گەورەی هەبوو لە پرۆسەی ئاشتیدا و ئەو نەبوایە نەیاندەتوانی بگەنە ئەمڕۆ.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەو رێگایەی هەیانە بۆ ئاشتی بەردەوام دەبن و دڵنیاشن وڵاتانی دیكەش دەچنە ناو رێككەوتنەكانەوە.
هاوكات مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتی، “خۆشحاڵم كە جارێكی دیكە هاتمەوە بۆ ئۆرشەلیم كە ئێمە هەمیشە بە پایتەختی جولەكەكانی دەزانین”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو رێككەوتنانەی لەنێوان ئیسرائیل و هەندێك وڵاتی عەرەبی كراوە، بۆ چەند هۆكارێكە لەوانەش ئاسایكردنەوەی دۆخی جیهان و بەرقەراركردنی ئاشتی، هیواشی خواست رێككەوتننامەی زیاتر واژۆ بكرێت.

ناوەڕاستی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ بەئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ لە واشنتۆن، ئیسرائیل رێككەوتنی لەگەڵ هەریەكە لە ئیمارات و بەحرێن واژۆكرد.

پێشتریش، میسر لە ساڵی ١٩٧٩و ئوردنیش لە ساڵی ١٩٩٤ وەكو دوو وڵاتی عەرەبی رێككەوتنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیلدا واژۆكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا