“تاڵەبانی پێی وتم من شونیم”

پۆڵەتیك پرێس:
“جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری پێشووتری عێراق ئامانجی بووە لێكنزیكی نێوان سوننەو شیعەكان بەدیبهێنێت”.

ئەوە قسەی عزەتوڵـڵا زەرغامی، سەرۆكی پێشووی دەستەی رادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران و كاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی داهاتووی ئەو وڵاتەو دەشڵێت: تاڵەبانی كاتی خۆی پێیوتووم، “من شونیم” ئەو دەستەواژەیەی وەك كورتكراوەی شیعەو سوننە بەكارهێناوە و ئامانجی بەدیهێنانی لێكنزیكی نێوان سوننە و شیعەكان بووە.

زەرخامی باسی لەوەش كرد، مام جەلال تەنانەت دوای بوونیشی بەسەرۆك كۆمار لەخۆی نەگۆڕا، بەڵكو لە جاران بێفیزتر بوو، ئەمەش وانەیەكی گرنگە و پێویستە بەرپرسە ئێرانییەكان لێوەی فێربن.

جەلال تاڵەبانی دامەزرێنەر و سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و شەشەم سەرۆك كۆماری عێراق بوو، كە یەكەم كورد بوو ببێتە خاوەنی ئەو پۆستە باڵایەی عێراق، لە رۆژی 3ی تشرینی یەكەمی 2017 لە ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا