پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هۆشیار زێباری سەرۆكی شاندی پارتی لەبەغدا هادی عامری دڵنیاكردەوە كە لەگەڵ هیچ لایەنێكدا نابن لەدژی لایەنێكی دیكە.
رۆژی سێشەممە 13_12_2021، نووسینگەی هاوپەیمانی فەتح راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، هادی عامری پێشوازی لە شاندێكی پارتی كردووە بە سەرۆكایەتی هۆشیار زێباری بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر میكانیزمی تێپەڕاندنی قەیرانی سیاسی ئێستای عێراق.
زێباری لەكۆبوونەوەكەدا هەڵوێستی پارتی روونكردووەتەوە و رایگەیاندووە، هەڵوێستی ئەوان روونە و لەگەڵ هیچ لایەكدا نابن بەبێ لایەكەی دیكە پێویستە هەموان هەماهەنگ بن.
لای خۆیەوە عامری جەختیكردوەتەوە بەڵگەی وردیان پێشكەشی دادگای فیدراڵی كردووە كە بەسە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق.