عێراق بڕێک پارە دەبەخشێت بە خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی دەستەی چاودێری خاوەن پێداویستی تایبەت ڕایگەیاند، داوایان لە وەزارەتی دارایی کردووە، بۆ تەرخانکردنی بڕێک پارە بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان.

ئەحمەد هادی، سەرۆکی دەستەی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزیران، لە ڕێگەی نوسراوی فەرمیەوە وەزارەتی دارییان ئاگادار کردۆتەوە بۆ دابین کرنی بڕی 100هەزار دینار بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان کە کۆی گشتی پارەکە دەکاتە 18ملیار و 500 ملیۆن دینار.

ئاماژەی بەوەشدا، دابین کردنی ئەو بڕە پارەیە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە، بۆ بژێوی ژیانیان، هەر یەک لە خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و ئەوانەی موچەی مانگانیەکان کەمە وەری دەگرن .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا