سودانی: عێراق نابێت تەنها پشت بە نەوت ببەستێت

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندێکی ئەنجومەنی کاری عێراقی – ئەمریکی کۆبووەوە و رایگەیاند، دەبێت خۆیان بۆ پشتبەستن بە وزە نوێبووەوەکان لەبری نەوت ئامادە بکەن و وەبەرهێنانیش لە گازی سرووشتیدا دەکەن، تاوەکو ببێتە سەرچاوەیەکی گەورەی داهات بۆ عێراق.

نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی چوارشەممە، 14-6-2023 رایگەیاند، سوودانی پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی کاری عێراقی – ئەمریکی بەسەرۆکایەتیی ستیڤ لوتز، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە و جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئەمریکی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.

سوودانی لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند، عێراق شایستەی ئەوەیە ببێتە ژینگەیەکی سەرنجڕاکێش بۆ کەرتی تایبەت و کۆمپانیا بیانییەکان.

دەشڵێت، حکومەت زنجیرەیەک بڕیاری داوە بۆ ئاسانکاری رێوشوێنەکان بۆ وەبەرهێنەران و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەنووکەییەکان لەم بوارەدا.

محەمەد شیاع سوودانی باسی لەوەشکرد، حکومەتی عێراق هەڵگری میراتێکی قورسە، کە لە شەڕی هەشتاکانەوە دەستی پێکردووە و کاریگەری نەرێنیی لەسەر زۆرینەی سێکتەرەکان دروستکردووە. دەشڵێت، نابێت عێراق تەنیا پشت بە نەوت ببەستێت، بەو پێیەی ئەمڕۆ جیهان رووەو جێگرەوەکانی نەوت و وزە نوێبووەوەکان هەنگاو دەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا