نرخی نەوت بۆ سەروو 85 دۆلار بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 85 دۆلاری تێپەڕاند.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 85 دۆلار و 73 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 81 دۆلار و 64 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەماوەی ئەم هەفتەیەی ڕابردوودا بەهۆی بڕیاری کەمکردنەوەی خستنەڕووی نەوت بەڕێژەی 1.16 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لەلایەن وڵاتانی ئۆپیک پڵەسەوە، نرخەکانی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو لە بەرزیدا ماونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا