ڕاگری کۆلێژی یاسا لە زانکۆی سەلاحەدین کرایەئامانج

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە لەبەردەم کۆلێژی یاسا لە زانکۆی سەلاحەدین تەقە لە ڕاگری کۆلێژەکە کرا و بەهۆیەوە ڕاگرەکە و کارمەندێکی پرسگەی کۆلێژی یاسا بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو قوتابییە لە زانکۆی سۆران دەخوێنێت و ئەمڕۆ سێشەممە تەقەی لە زانکۆی سەڵاحەدین کردووە و بەهۆیەوە د. کاوان ئیسماعیل ڕاگری بەشی کۆلێژی یاسای سەڵاحەدین و کارمەندێکی پرسگەی کۆلێژەکە بریندار بوون.

هەر بەگویرەی زانیارییەکان چەند گولـلەیەک بەر د. کاوان ئیسماعیل کەوتووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و لە ئێستادا نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.

لە ئێستادا تیمەکانی پۆلیس بەدوای تۆمەتباردا دەگەڕێن کە ڕاستەوخۆ دوای تەقەکردنەکە هەڵهاتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا