پۆڵەتیک پرێس
لەدوای بڵاوبوونەوەی میلیشیاکانی “سەرایا سەلام” بە ژمارەیەک لە ناوچەکانی عێراق بەتایبەت لەنەجەف و کەربەلا و بەغدا، شەپۆلی ناڕەزایەتی عێراقییەکان دەستیپێکرد.
لەوبارەیەوە، موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر رایگەیاند، بڵاوبوونەوەی ئەو میلیشیایانە لە پایەی دەوڵەتی عێراق کەمناکاتەوە.
سەدر وتیشی: سوپاسی سەرایا سەلام دەکەم بۆ ئەو رێکخستنە نایاب و بەئەمەکیان بۆ نیشتیمان، بڵاوەپێکردنی ئەمنی ئەو میلیشیایە لە پایەی عێراق کەمناکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە ئەمنییەکان لە حاڵەتی داڕوخان و لاوازیدان، بەتایبەتی کە لە ئێستادا رووبەڕووی زۆر هێرش و لێدان دەبنەوە و بنکە و موڵکەکانیان دەسوتێنرێن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوو رۆژ لەمەوبەر هێزەکانی سەر بە سەرایا سەلام بەشێوەیەکی بەرفراوان بە ناوچە جیاجیاکانی بەغدای پایتەختی عێراقدا بڵاوبوونەوە و دامەزراوە ئەمنییەکانیش سەرباری رەخنەی عێراقییەکان لەم هەنگاوە، بەبێدەنگی مانەوە.