سەدر و لایەنە ناڕازییەکان کۆدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە ماڵەکەی خۆی پێشوازی لە موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر دەکات و بڕیارە لەگەڵ لایەنە ناڕازییەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە کۆببنەوە.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی سیاسی رایگەیاند، کۆبوونەوەکە لە بەغدا و لە ماڵەکەی هادی عامری بەڕێوەدەچێت و بڕیارە نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساش ئامادەببێت.

وتیشی: پێشبینی دەکرێت هەردوو حزب کە ماوەیەکی زۆرە ناکۆکن، ئاشتببنەوە و ئاو بکەن بەو ئاگرەدا کە ماوەیەکی زۆرە لەنێوانیاندایە.

رۆژی سێشەممە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی راگەیاند، بەپێی دوایین ئەنجامەکان رەوتی سەدر 73 کورسی بەدەستهێناوە، لەکاتێکدا هاوپەیمانی “تەقەدوم” بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی 37 کورسی بەدەستهێناوە و هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساش بە سەرۆکایەتی نوری مالکی 33 کورسی بەدەستهێنا.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک