پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دووشەممەی داهاتوو سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ وەزیری دەرەوە و سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆدەبێتەوە. هاوکات، بڕیارە سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرایکرد، لاڤرۆڤ بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومی و ژمارەیەک لە کۆمپانیا گەورەکانی ڕوسیا سەردانی بەغدا دەکات و لەوێ چاوی بە فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و سێ سەرۆکایەتییەکە دەکەوێت.
وتیشی، لە سەردانەکەیدا لەگەڵ لایەنی عێراقی، لاڤرۆڤ تاوتوێی دۆسیەکانی وزە، نەوت، غاز و کاری کۆمپانیا ڕوسییەکان دەکات، هاوکات دۆسیەی چەک بابەتێکی دیکەی گفتوگۆکانی دەبێت لەگەڵ بەرپرسانی عێراق.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەری هەیە لەمیانی کۆبوونەوەکانی نێوان لاڤرۆڤ و بەرپرسانی عێراقی چەند ڕێککەوتنێک واژۆبکرێت.
هاوکات، بڕیارە لەمیانی سەردانەکەیدا لاڤرۆڤ سەردانی هەولێری پایتەخت بکات و لەگەڵ سەرکردایەتی هەرێم کۆببێتەوە.