ئەمریکا سزاکانی لەسەر سێ کەسایەتی ئێرانی هەڵدەگرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزاکانی لەسەر سێ کەسی ئێرانی  ڕاگەیاند، کە یەکێکیان دووجار سزای بەسەردا سەپێنراوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ هەینی 2 ی تەموزی 2021 بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، واشنتن سزای لەسەر سێ کەسی ئێرانی بە ناوەکانی بەهزاد دانیێڵ فیردەوس، میهرزاد مانوێڵ فیردەوس، محەمەد ڕەزا دزفوڵیان هەڵگرتووە کە کەسی سێیەمیان دوو جار سزای بەسەردا سەپێنراوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕەتی کردووەتەوە هەڵگرتنی سزاکان لەسەر ئەو سێ کەسە هیچ پەیوەندییەکانی بە گفتوگۆکانی ڤییەناوە هەبێت کە تایبەتن بە چالاککردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا