پۆڵهتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەنجومەنی ئاسایشی سهر به نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری درێژکردنەوەی مۆڵەتی ڕێگەدان بە گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناو سوریا لە ڕێگەی دەروازەی باب ئەلهەوای سەر سنوری تورکیاوە پەسەندکرد.
بهگوێرهی راگهیهندراوی ئەنجومەنی ئاسایشی سهر به نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ هەینی 9ی تهمموز، بە تێکڕای دەنگی ئهندامانی ئهنجومهنهكه بڕیاری درێژکردنەوەی مۆڵەتی ڕێگەدان بە گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناو سوریا پەسەندکردووهو ئاماژه بهوهدراوه، بۆ 6 مانگی دیکە مۆڵەتی گەیشتنی یارمەتییە مرۆیيەکان بۆ ناو سوریا نوێ دەکرێتەوە و بۆ 6 مانگی دیکەش درێژبکرێتەوە.
پـرۆژە بڕیاری درێژکردنەوەی مۆڵەتی ڕێگەدان بە گەیشتنی یارمەتيیە مرۆییەکان بۆ ناو سوریا لە لایەن ئێرلەندا و نەرویجەوە داڕێژراوه لە سەرەتاشدا داوای کردنەوەی دەروازەی یەعروبیـیەی ژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردیـیەکانی سوریاشی دەکرد لە بەردەم گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناو سوریا، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی ڕووسیا بهناچاری دەروازەی یەعروبیـیە لە پـرۆژە بڕیارەکە لابراوه.
هاوكات، ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگهیاندووه، س یەک دەروازە بەس نییە بۆ گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان لهگهڵ ئهوهشدا ڕێکخراوی ئۆکسفام نیگەران بووه لەوەی روون نییە لە دوای شەش مانگی دیکە مۆڵەتەکە درێژدەکرێتەوە یان كۆتایی پێدێت.