نێردەی‌ بەلجیكا بۆ سوریا: لە هەوڵی ئەوەداین دان بە بەڕێوەبەرێتی خۆسەردا بنێین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هۆبێر كۆرمان، نێردەی‌ تایبەتی بەلجیكا لە سوریا و باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە لوبنان، رایگەیاند، كار بۆ ئەوە دەكەن دان بە بەڕێوەبەرێتی خۆسەر و پرۆژە دیموكراتییەكەیدا بنێن و لە روی ئەمنی و ئابورییەوە پشتیوانی لێ بكەن.

ئەو قسانەی‌ هۆبێر لە میانی‌ سەردانێكی وەزارەتی دەرەوەی‌ بەلجیكادا بۆ ناوچەكانی‌ بەڕێوەبەرێتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان و ئەنجامدانی دیدارێكدا هات لەگەڵ نەزیرە كۆریە، هاوسەرۆكی ئەنجومەنی راپەڕاندنی هەرێمی جزیرە لە عامودا.

لە كاتێكی پێشتردا كۆرمان شەش ژن و 16 منداڵی خێزانە داعشەكانی لە بەڕێوەبەرێتی خۆسەر وەرگرتەوە بەپێی نوسراوێكی فەرمی لە نێوان هەردولادا.

لەو دیدارەدا، نێردەی‌ تایبەتی بەلجیكا لە سوریا و هاوسەرۆكی ئەنجومەنی راپەڕاندنی هەرێمی جزیرە باسیان لە پێویستی چارەسەری سیاسی لە سوریا كرد بەپێی بڕیاری 2254ی ئەنجومەنی ئاسایش بەشێوەیەك چاو بە دەستەی‌ دانوستانكاری باڵاو لیژنەی‌ دەستوریدا بخشێنرێتەوە.

لە یەكێك لە تەوەرەكانیشدا باس لە هەڕەشەكانی توركیا و هێرشە یەك لە دوای یەكەكانی بۆ سەر ناوچەكانی‌ رۆژئاوای كوردستان كرا لە پەنای دۆخی ئابوری و مرۆیی پەنابەران لە كەمپەكاندا.

كۆریە باسی لەوەكرد، لەگەڵ دامەزراندنی بەڕێوەبەرێتی خۆسەر، هەڕەشەكانی توركیا بە ئامانجی تێكدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە دەستیپێكردوە.

هۆبێر كۆرمان، لەلایەن خۆیەوە ئاماژەی بەوەداوە، حكومەتی بەلجیكا پشتیوانی لە چارەسەری ئاشتیانە گشتگیر لە سوریا دەكات تا ئاشتی هەمیشەیی فەراهەم بكات، ئامادەیی حكومەتەكەشی نیشاندا بۆ پێشكەشكردنی كۆمەكی مرۆیی.

لەمساڵدا بەڕێوەبەرێتی خۆسەر، 81 منداڵی خێزانە داعشەكان و 25 ژن، كە دایكی ئەو منداڵانە بون رادەستی شاندە بیانییەكانی كردوەتەوە، بەپێی ئەوەی‌ فەرمانگەی‌ پەیوەندییەكانی دەرەوەی‌ خۆسەر لە قامشلۆ بڵاویكردوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا