سوریا:بڕینی ئاوی حەسەكە تاوانی دژی مرۆڤایەتییە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حكومەتی سوریا رایگەیاند، بڕینی ئاوی وێستگەی “عەلووك”، لەلایەن توركیاوە، تاوانێكی دژ بە مرۆڤایەتییە و دانیشتوانی پارێزگای “حەسەكە”ی بێ ئاو كردووە.

بە پێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوەی سووریا بۆ جاری بیست و پێنجەمە، توركیا ئاو بەسەر شارێكی گەورەی وەك حەسەكە دەگرێتەوە، بەم شێوە شەڕێكی نامرۆڤانەی نەشیاو، لەناوچەكە بەڕێوە دەبات.

حكومەتی سوریا داواشی كردووە، ئەنجومەنی ئاسایش و ئاژانسە تایبەتمەندەكان دەستوەردانی خێرا بكەن بۆ پابەندكردنی توركیا بە ڕێزگرتنی سادەترین یاسا و بنەما نێودەوڵەتییەكان.

شاری حەسەكە لە هەرێمی جزیرەی خۆبەڕێوبەری دیموكراتی باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، زیاتر لە 500 هەزار دانیشتووانی هەیە، كە ئاوی خواردنەوەی ئەم شارە لە وێستگەی عەلووك لە شاری سەرێكانییەوە سەرچاوەی دەگرێت، بەشێكی شارەكە لە لایەن خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای كوردستان و بەشەكەی دیكەی لەلایەن حكومەتی سووریاوە بەڕێوەدەبرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا