مەترسیەك لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2022 ئاشكرادەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دارایی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان دەستی بە ئامادەكاری بۆ پرۆژە یاسایی 2022ی عێراق كردووە، ئەندامێكی لیژنەی دارایش دەڵێت “بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە تشرینی یەكەمی ئەمساڵ كێشە بۆ پرۆژەیاساكە دروستدەبێت”.

ماجید وائیلی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند “پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022 رووبەڕووی کێشەی گەورە دەبێتەوە، بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، بەو هۆیەوە رەنگە پرۆژە یاساكە درەنگ بگاتە پەرلەمان.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وتیشی “لەئەگەری نەبوونی پرۆژە یاسای بودجەی 2022ی عێراق بودجەی ساڵی داهاتووش بەپێی سیستمی ئیدارەی دارایی یەك لەسەر 12 خەرجبكرێت، هاوشێوەی ساڵی رابردوو.

بەوتەی وائیلی دەکرێت پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوو لەم خولەی پەڕلەماندا پێشکەشبکرێت‌ و گفتوگۆی لەسەربکرێت، بەڵام ڕەنگە بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان ئاستەنگی بۆ دروستبکات.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەكۆتایی مانگی ئاداری ئەمساڵ پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی 2021ی پەسەندكرد، بەڵام تائێستا حكومەت كاری بە پرۆژەكە نەكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا